سوپای ئەمریکا:
“گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە و رێڕەوی 105 کەشتیمان گۆڕیوە”
شۆڕش قادری
سوپای ئەمریکا دەڵێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش رێڕەوی 105 کەشتی بازرگانیان لە نزیک ئاوەکانی ئێران گۆڕیوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە دوا پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڤیدیۆی هەستانی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەکانی لە سەر کەشتییەکی جەنگی لە دەریای عەرەب بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئەم کەشتییە و یەکەی سەربازییەکانی ناوی، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەو گەمارۆیەی کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئەمڕۆ شەممە 19.9.2026 هێزەکانیان رێڕەوی 105 کەشتی بازرگانییان لە ئاوەکانی نزیک ئێران گۆڕیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی وت، بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت و دواتر نرخی بەنزینیش دادەبەزێت.