نرخی نەوت زیاتر دابەزی
بەرز بووەوە
بەرمیلێک نەوت 90 دۆلارى تێپەڕان
وریا فەتاح
لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و زۆربەی پێوەرە جیهانییەکان بە رێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
بەپێی نوێترین داتاکانی بازاڕی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent Crude) بە رێژەی 2.47% بەرزبووەوە و گەیشتە 90.28 دۆلار، بەمەش بەربەستی 90 دۆلاری شکاند.
هاوکات، نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە رێژەی 2.23% بەرزبووەوە و بەرميليکی بە 85.26 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەبەتەی نەوتی ئۆپێک (OPEC Basket) گەیشتووەتە 87.31 دۆلار.
بەپێچەوانەی نەوتەوە، نرخی گازی سروشتی (Natural Gas) دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە بە رێژەی 0.59%، و هەر یەکەیەکی بە 2.871 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
چارتەکانیش نیشانی دەدەن کە ئاراستەی نرخی نەوت لەم چەند رۆژەی دواییدا بە تەواوی رووەو بەرزبوونەوە چووە.