عەبدول لەتیف ئەحمەد، مامۆستاى زانکۆ و رێبەرى سەلەفییەکانى کوردستان
لێکۆڵینەوە تەواو بووە
زانکۆى سلێمانى: کەیسى “د. عەبدول لەتیف ئەحمەد” تەواو بووە و لاى وەزارەتى خوێندنى باڵایە بۆ پەسەند کردن
964+
وریا فەتاح
لەسەر کەیسى عەبدول لەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدول لەتیف سەلەفى، زانکۆى سلێمانى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: کەیسەکەمان ناردووە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە،”لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە رای گشتیی و ناوەندە ئەکادیمییەکان، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی مامۆستا (د. عەبدول لەتیف ئەحمەد مستەفا)، زانکۆمان کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆتایی پێهێنا”.
“هاوكات پێشنیارە گونجاوەکانی خۆی، بە شێوازێک کە بەرژەوەندیی خوێندکاران و پرۆسەی ئەکادیمی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا بپارێزێت، ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بە مەبەستی پەسەندکردنیان”، زانکۆى سلێمانى وا دەڵێت.