هەواڵەکان؛

گوندەکان بە جیهانی دەکرێن و چاڵە رەشەکەی زەڕایەنیش پڕکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

سێ گوندی هەرێمی کوردستان و دوو گوندی عێراق، چوونەتە ناو ئەو پێشبڕکێیەی کە بۆ باشترین 100 گوندی گەشتیاری لە جیهاندا دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی ساڵێک گەشتوگوزاری عێراق کاری لەسەر هەڵسەنگاندنی گوندەکان کردووە بۆ ئەوەی شایستەترینیان بۆ پێشبڕکێکە دەستنیشان بکات.

********

بیرتانە ساڵى پار ناوە ناوە، مادەیەکى رەشى هاوشێوەى رۆنە رەشە لە چەند شوێنێکى دەورووبەرى سلێمانى دەڕژێندرا، یەکێک لەو شوێنانە چاڵێک بوو لە سنوورى زەڕایەن، بەڵام دواى حەوت مانگ تا ئەمڕۆش پڕنەکرایەوە.

********

جۆرە کرمێکی رەنگ سپی، ئاوی رووباری باڵەکیانی لە سنووری ئیدارەی سۆران پیسکردووە، کرمەکە راستەوخۆ لەناو جەستەی ئەو ماسییانەدایە کە لەناو رووبارەکە دەژین و وای لە ماسییەکان کردووە کەڵکی خواردنی نەبێت

********

قەندیل عوسمان خانمێکی کابسکاری سلێمانییە ماوەی سەش ساڵە لەسەر شەقامێکی گشتی ئەو شارە لەرێگەی فرۆشتنی لەفەوە کەسابەتی خۆی دەکات، دەڵێت؛ ئەوەی دەیکەم بۆ بژێوی خۆم و دایکی و لەسەرووی ئەوانەش بۆ بەخشینە.
بەلای ئەو بەخشین لەکارو کەسابەتتدا گرنگە دەڵێت “چەندەی ببەخشی خودای گەورە هێندەی دیکە رزق و رۆزیت بۆ دەهێنێت” بە نیازیشە کارەکەی لەوە گەورەتر بکات کە ئێستا هەیەتی چونکە لەو ماوەیەی کاردەکات کڕیارێکی زۆری لەخۆی کۆکردووەتەوە.