سه‌جاد جه‌واد
پاڵه‌وانێكی له‌شجوانیی عێراق
دوای سێ رۆژ له بوونی پاڵه‌وانی ئاسیا كۆچی دوایی كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی لەشجوانیی عێراق رایگه‌یاند، سه‌جاد جه‌واد پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراقی، دوای سێ له بوونی به پاڵه‌وانی ئاسیا لە تایلەند، کۆچی دوایی كرد.
فیدراسیۆنه‌كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.11.2026 له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئاماژەیان بەوەکردووە، “سەجاد جەواد پاڵەوانی نێودەوڵەتیی لەشجوانیی عێراق کۆچی دوایی کرد”.
فیدراسیۆنه‌كه هۆكاری كۆچی دوایی پاڵه‌وانه‌كه‌ی باس نه‌كردووه.