دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی:
“بکوژی گەنجەکەی شارەزوور خۆی رادەست کرد”
964+
شۆڕش قادری
بکوژی گەنجەکەی شارەزوور خۆی رادەستی ئاسایشی هەڵەبجە کرد و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەکەیدا گیرا.
رۆژی پێنجشەممە 29.10.2026 لە قەزای شارەزوور گەنجێک بەناو ئارام محەمەد بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كراوە و شەوی رابردوو تۆمەتبار خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کردووە، دواتر دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا.
ئێستا تۆمەتبار بەماددەی (406)لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.