تەلەفۆنێک لەنێوان فەڕەنسا و عێراق

زەیدی بانگهێشتی ماکرۆنی کرد سەردانی عێراق بکات

ئەحمەد مستەفا

سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتی سەرۆکی فەڕەنسای کرد سەردانی وڵاتەکە بکات و پێشی وتووە، ئەوان رێککەوتنیان هەیە 30ـی ئەیلوولی ئەمساڵ وەک دوایین وادە بێت بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی نێوان عەلی فالح  زەیدی و ئێمانوێل ماکرۆن، په‌یوه‌ندییە دووقۆڵییەکان، دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ کراون.

لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، جەخت لەسەر کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وادەی دیاریکراودا کراوەتەوە کە رۆژی 30 ئەیلوولی داهاتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لە تەوەرێکی تری پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە عێراق کردووە و لە چوارچێوەیەشدا، سەرۆک وەزیران بانگهێشتی ماکرونی کردووە بۆ سەردانیکردنی عێراق بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوبەشییەکی ئابووری و وەبەرهێنانی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

هەروەها، ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پشتیوانی پاریسی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی دووپاتکردەوە لە پرسی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان لە دژایەتیکردنی تیرۆردا.