ئەمساڵ باش بووژاوەتەوە

بەنداوی فورات سەرچاوەکەی سەرەکی کارەبا و ئاو لە سووریا

964+

گەڕناس مەعۆ – رۆژئاوا

بەنداوی فورات ئەمساڵ لە سوریا بە تەواوی بژاوەتەوە و بە پێچەوانەی پارەوە بووەوە بە سەرچاوەی یەکەمی کارەبا و دابینکردنی ئاوی کوشتوکاڵ بۆ وڵاتەکە.

بەنداوی فورات لە نزیکی شاری تەبقە و سەر رووباری فورات هەڵکەوتووە و یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی سووریا، ئەم بەنداوە لە ساڵی 1973 دەستی بە کار کرد و لە پشتەوەی دەریاچەی ئەسەد دروست بوو، کە گەورەترین دەریاچەی دەستکردی سووریایە.

بەنداوەکە لە بەهاری 2026دا، بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە بەرهەمی کارەبای لە نزیکەی 150 میگاواتەوە گەیشتە نزیکەی 400 میگاوات، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دابینکردنی کارەبا بۆ پارێزگاکانی رەقە و حەڵەب هەبوو.

درێژی بەنداوکە نزیکەی 4.5 کیلۆمەترە و بەرزی نزیکەی 60 مەترە، توانا و قەبارەی پاشەکەوتکردنی ئاوی نزیکەی 14 ملیار مەتر سێجایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی