کچێک دەڕاسە و تراکتۆر لێدەخوڕێت

باوک و مامی فێنک: ئەرکی سەر شانی کەم کردوینەتەوە

ئەحمەد شەمزین-مەخمور

فێنک پشتیوان کچێکی گەنجی دانیشتوی گوندی سیرمەیە لە قەزای مەخمور و ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی دەڕاسە لێخوڕینە.

فێنک لە تەمەنی 10 ساڵیەوە فێری لێخورینی دەراسە بووە و ساڵانە لەگەڵ وەرزی گەرمادا لەگەڵ باوک و مامیدا بە دەڕاسەکەیان دەغڵ و دانی هاولاتیان دەدوورنەوە.

فێنک بە 964ی وت، سەرەتا کە فێری دەڕاسە لیخوڕین بووم ئەوەندە بچوک بوو قاچم دەگەشتەوە و سەرم دیار نەبوو لە ناویدا.

“تراکتۆریش لێدەخوڕم و تۆویش دەکەم و هەرخۆشم دەیدورمەوە” فێنک وای وت.

فێنک لەگەڵ ئیشەکەیدا قوتابییە و دەڵێت، حەزەکەم ببم بە دکتۆر و ئەو کارەش بکەم.

پشتیوان عەباسی باوکیشی دەڵێت، فێنک ئەرکی سەرشانی منیشی کەم کردوەتەوە و دوای پاسێکم لێ دەکات بۆی بکڕم و هاتوچۆ بە قوتابییەکانی هاوڕێی بکات بۆ دەوام.

عیسا زراری مامی فێنکە و دەڵێت، خۆم فێری لێخوڕینی دەڕاسەم کرد و ئێستە لە جیاتی ئەوەی کرێکارێک بگرم و پارەیەکی زۆری پی بدەم، فێنک ئەو کارەم بۆ دەکات.

پێداچوونەوە: شیرین ساڵح