دیمه‌نێكی فیلمه ... فۆنۆ: 964+
فیلمێك نمایش ده‌كرێت شه‌ش ئه‌كته‌رى له ژیاندا نه‌ماون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر فیلمێكی سینه‌مایی كوردی نمایش ده‌كرێت، تیایدا شه‌ش له‌و ئه‌كته‌رانه‌ى رۆڵى جیاجیایان له ناو فیلمه‌كه‌دا هه‌یه، له‌ژیاندا نه‌ماون.
فیلمی سینەمایی کوردی (سیمای خۆڵەمێش) لە دەرهێنانی شاخەوان ئیدریس، به‌بۆنه‌ى 13هەمین ڤیستیڤاڵی (ئازادی و نەورۆز)ـى هەولێر، له كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18.3.2023 له هۆڵه‌كانى سینه‌ما ئیمپایه‌ر نمایش ده‌كرێ.
وه‌ك ئه‌وه‌ى 964 فیلمه‌كه‌ى بینیوه، باس له ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەكات، كە شەڕی نێوان عێراق و ئێران هەبووە، ئەو سەربازانەی بونەتە قوربانی ئەو شەڕە، لە كاتی هێنانەوەی تەرمەكانیان بۆ خێزانەكانیان كەس نەیدەزانی كێن.
ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵیان له‌و فیلمه‌دا هه‌یه، به‌ڵام شه‌ش له‌و ئه‌كته‌رانه ئێستا له ژیاندا نه‌ماون، ئه‌وانیش هونەرمەندان ئەنوەر شێخانی، گۆڤار ئەنوەر، تەحسین بولبول، تەها ئاغاجان، غازی غەفور و عومەر چاوشین.
سیماى خۆڵه‌مێش به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سینه‌ماى هه‌ولێر و تا ئێستا له‌چه‌ندین فێستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى به‌شداریكردووه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی به‌ده‌ستهێناوه.
ماوەی فیلمەكە 87 خولەكە و ته‌واوى دیمه‌نه‌كانى له قەزای كۆیە وێنه‌گیراون.