"بەرپرس بووە لە داخستنی گەرووی هۆرموز"

میدیای ئیسرائیل: فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران کوژرا

شۆڕش قادری

میدیای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند.

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە شاری بەندەر عەباس کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەنگسیری بەرپرس بووە لە داخستنی گەڕووی هۆرموز و لە کۆبوونەوەیەکی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا ئێران کوژرانی ئەو فەرماندەیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

شەوی رابردوو هێرشێکی چڕ کرایەسەر شاری بەندەر عەباس، لەگەڵ ئەوەشدا تارانی پایتەخت و چەند شوێنێکی دیکەش کرانە ئامانج.