شه‌وی رابردوو چی روویدا؟
درۆنبارانی كوردستان به‌رده‌وامه و شه‌ڕه‌كه‌ش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه ده‌خایه‌نێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گرنگترین رووداوه‌كانی شه‌وی رابردووی كوردستان و عێراق و جیهان، به تایبه‌تی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ئه‌مانه‌ن:
– شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك درۆنی دیكه ئاراسته‌ی شاره‌كانی كوردستان كران، به تایبه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش بوو سه‌رجه‌میان تێكشكێندران و بێ زیان بوون.
– شه‌وی رابردوو جارێكی دیكه به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر گردی ریعایه له سلێمانی و هێرشه‌كه هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
– به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناحیه‌ی كه‌ورگۆسكی نزیكی هه‌ولێر، شه‌ش كه‌س كوژران و سێی دیكه‌ش بریندار بوون، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، هه‌ردوولا خاڵ و خوارزای یه‌كترن.
– كێشه‌ی نه‌بوونی غازی ماڵان له كوردستان به‌رده‌وامه و شه‌وی رابردوو تا دره‌نگ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سلێمانی بۆ وه‌رگرتنی غاز له‌سه‌ر شه‌قام بوون.
– وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌كات، كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ئاگاداربكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش ئۆفه‌ری هه‌رزانی ئینته‌رنێت پێشكه‌ش بكه‌ن.
– میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به یاریده‌ده‌ره‌كانی راگه‌یاندووه ئاماده‌یه شه‌ڕ رابگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمزیش نه‌كرێته‌وه.
– سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌سعود پزیشكیان رایگه‌یاند: حکومەت بەهەموو هێزێکەوە لە خزمەت خەڵکدایە و رێگە نادات کێشە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دروست ببێت، هەروەها لەپاڵ یەک و بەیەکڕیزی نیشتمانی بەرامبەر هێرشی ستەمکارانە دەوەستینەوە و بەرگری دەکەین.
– کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند ئێران لە دانوستانە تایبەتەکاندا بە بەشێک لە خاڵەکانی ئەمریکا رازیی بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ترەمپ دەیەوێت پێش وادەی 6ی نیسان لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن.
وتیشی: ئەوەی بە ئاشکرا دەوترێت جیاوازە لەوەی لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا دەگوترێت.
-عه‌قید سه‌لام ئه‌سعه‌د راوێژكاری تۆڕی 964 بۆ كاروباری سه‌ربازی له به‌رنامه‌ی سه‌عاتی سفر وتی، ئه‌م شه‌ڕه وا زوو كۆتایی نایه‌ت و چەند هەفتەیەکی دیکەش دەخایەنێت.
– ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تا ئێستا 46 فرۆشیاری ئامێری ستارلینکیان لە 19 پارێزگا دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر 139 ئامێردا گرتووە.
– رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتوونه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وروبه‌ری ئێران؟
– سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، چوار سه‌ربازیان له باشووری لوبنان كوژراون و دووانیشیان بریندار بوون.
– وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، له ئاسمانی توركیادا هێزه‌كانی ناتۆ رێگه‌یان له مووشه‌كێكی بالیستیی ئێرانی گرتووه و تێكیانشكاندووه.
– له دوو رۆژی رابردوودا هاوڵاتیانی عامودا له رۆژئاوای كوردستان، دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر باشووری كوردستان، خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و پاڵپشتیی خۆیان بۆ باشوور ده‌ربڕی.
– له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ ده‌ره‌وه، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی رۆژانه هه‌رزان بوون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه لامپا و لایت شه‌حن گران بوون.
– دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە، کە باس لە چۆڵکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەن، دوای ئەوەی هێرشی توند کرایەسەر بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە، کە بە بنکەی ڤیکتۆریا ناسراوە.
– رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوو کەشتیی بازرگانیی چینی گەرووی هورمزیان تێپەڕاند، ئه‌مه‌ش یەکەمجارە لەوەتەی شەڕە دوو کەشتی بە کۆنتێنەری سەرەکییەوە گەرووی هورمز تێپەڕێنن.
– میدیاکانی ئێران هەواڵی کوژرانی “عەلی خوسرەوی”ـیان بڵاوکردەوە، کە ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگرییە لەناو سوپای پاسداران‌دا.
– دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ رژێمێکی نوێ لە ئێران گفتوگۆ دەکەین، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت هەموو شتێکیان خاپوور دەکەین.