به رێژه‌ی 2.47%
دوایین هێرشه‌كانی ئەمریکا و ئێران بۆسەر یەکتری نرخی نەوتی به‌رزکردووەتەوە
فەرهاد حەسەن
بەهۆی ئاڵوگۆڕی هێرش لە نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوەوە، بەجۆرێک نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 93.37 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی بۆرسه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 2.25 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 2.47% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 93.37 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكا 2.46 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 2.82% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل به 89.80 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکایان کردە ئامانج دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە سیستەمی رادار و شوێنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە باشوری ئێران بۆردومان کردووە.
لایخۆشییەوە، ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی کردووە لە چوارچێوەی ململانێی بەردەوام لەگەڵ گروپی چەکداری حزبوڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، هێرشه‌كانی زیاد بکات، سەرەڕای ئاگربەستێک کە زیاتر لە شەش هەفتەیە بەردەوامە.
له‌وه‌ته‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له 8.4.2026 چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مریكا و ئێران ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كدی و هه‌ردولا یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، له‌كاتێكدا دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات به‌رده‌وامن.