نێوانی حەوت عامود تەل پچڕاوە
ئاگرەکەی تانجەڕۆ سێ کارگە بێ کارەبا دەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەختیار فەتحوڵا لە بەشی سیانەی کارەبای سەیوان کە لەگەڵ تیمەکنیان سەرقاڵی چاککردنەوەی ئەو کێشەو گرفتانەن کە بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووی تانجەڕۆوە بەر کەرتی کارەبای ئەو ناوچەیە کەوتووە دەڵێت “ناتوانین کارەبا بۆ هەموو کارگەکان بگەڕێنینەوە”.
ئەو هۆکارانەی کە بۆ 964 باسی کردووە برتیین لە توانەوەی تەلی پەستانی بەرز و سووتانی فنجان و کەلوپەلی دیکە، دەشڵێت “نێوانی حەوەت عامود تەلیان پچڕاوە بۆیە ناتوانین لەئێستادا کارەبای سێ کارگە بدەینەوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن