گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و ناوچەکانی دیکە کەمێک فێنک دەبن
تۆز و خۆڵێکی سووکیش بەڕێوەیە
گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و ناوچەکانی دیکە کەمێک فێنک دەبن
شۆڕش قادری
گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و لە ناوچەکانی دیکە کەمێک فێنکی دەکات، بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم بەڕێوەیە و جەوەکە ناخۆش دەکات.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 24.8.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارە و شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە.
پلەی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، جگە کە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و لە گەرمیانیش 47 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی