تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن
بەنزینخانەیەک لە پشتی بینای پارێزگای سلێمانی ئاگریگرت
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەنزینخانەیەک لە پشتی بینای پارێزگای سلێمانی ئاگریگرت و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بەنزینخانەیەک لە پشتی بینای پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هۆکار و زیانەکانی ئاگرە نەزانراوە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
درەنگانی شەوی رابردووش، لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی کۆگایەکی سووتەمەنی ئاگریگرت و جگە لە سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی و کۆگاکە، زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون کە ژمارەیەکیان کارمەندانی بەرگری شارستانی سلێمانی بوون، ئەمڕۆ عەمید ئاری محەمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیاردراوە ئەو کۆگایانەی لە گەڕەکی تانجەرۆ و دەورووبەری سلێمانین، بگوزارێنەوە شوێنێکی پارێزراو بۆ ئەوەی حاڵەتێکی لەو شێوەیە روونەداتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری