موجتەبا خامنەیی:

“زلـلەیەکی توندمان لە ئەمریکا دا و نەمانهێشت بە ئامانجەکەی بگات کە تەسلیمبوونی ئێرانە”

شۆڕش قادری

موجتەبا خامنەیی رابەری ئێران دەڵێت، زلـلەیەکی توندیان لە ئەمریکا داوە و نەیانهێشتووە بە ئامانجەکەی بگات کە تەسلیمبوونی وڵاتەکەی بووە.

موجتەبا خامنەیی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی حەجەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “کۆماری ئیسلامی ئێران بەپشتیوانی خودا و چەکی (الله اکبر) توانی شکست بە هێرشەکانی ئیسرائیل بهێنێت، زلـلەیەکی توندیشی لە ئەمریکای دەستدرێژیکار دا و نەیهێشت بە ئامانجەی بگات کە تەسلیمبوونی ئێران بوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەمەنی ئیسرائیل لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و ئەمریکاش چیدی ئەو هێزەی نامێنێ کە لە ناوچەکە هەیبووە و رۆژ بەڕۆژ بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت.