دوو دوکتۆر
هەموو شتێک لەسەر مێشک و عەقڵ و دەماری مرۆڤ
964+
ژووری هەواڵ
لە ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی دوو دوکتۆر هەموو شتێک لەسەر مێشک و عەقڵ و دەماری مرۆڤ باسکراوە و ئەوە پرسیاری دڵی خەڵکە وەڵامەکانیان بۆ وەرگیراوەتەوە.
دکتۆر عەبدوڵا فەقێ یەزدین پسپۆری مێشک و دەمار دەڵێت، ئەوانەی زۆر زیرەکن مانای ئەوە نییە مێشکیان گەورەیە و زیرەکی و ئەزموون مێشکی مرۆڤ گەورە دەکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، زۆر بیرکردنەوەی مرۆڤ پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە و ئەگەر ئامانجی دوورمەوداو و درێژخایەن دابنێیت ئەوە زۆریش بیر ناکەیتەوە.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەمجارەی پۆدکاستی دوو دوکتۆر:
– ئەوانەی زۆر زیرەکن مانای ئەوە نییە مێشکیان گەورەیە
– زیرەکی و ئەزموون مێشکی مرۆڤ بەهێز دەکەن
– “ئەنشتاین لە هەندێک وڵات بووایە بزنی بەخێو دەکرد”
– زیرەکی لە بوارێک بۆ بوارێکی دیکە دەگۆڕێت
– جیاوازی نێوان مێشکی کەسێکی بکوژ لەگەڵ هونەرییەک
– زۆر بیرکردنەوەی مرۆڤ و پەیوەندی بە مێشکەوە
– ئامانجی درێژخایەن دابنێیت بیر زۆر ناکەیتەوە
– مێشکی مرۆڤ هاک ناکرێت
– کاریگەری زەواج و سینگڵی لەسەر مێشک
– مێشکی مرۆڤ بە نیو زانیاری رازی نابێت
– مێشکی مرۆڤ پیر دەبێت
– پەیوەندی عاتیفە بە دڵ و مێشکەوە
– مرۆڤ بە مردنی مێشکی دەمرێت
– پەیوەندی خەونبینین بە مێشک و رۆحەوە
– شەلەل بوونی ماسولکەکان لە کاتی خەودا
– بۆچی مرۆڤ مەست دەبێت بە کحول
– مردنی بەشێک لە خانەکانی مێشک زەهایمەر دروست دەکات