دووەم رۆژی جەژنە و خۆتی بگەیەنێ
کۆنسێرتێک بەخۆڕایی لە پارکی هەواری شار ساز دەکرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بۆ دووەم رۆژی جەژن کۆنسێرتێک بە بەشداری پۆلێک هونەرمەندی دەنگ خۆش لە پارکی هەواری سلێمانی ساز دەکرێ، جا خۆشییەکەی ئەوەیە بەلاشە و پارە لە کەس وەرناگیرێت، بۆیە رێت کەوتە شارە حەیاتەکە خۆتی بگەیەنێ.
ئەو هونەرمەندانەی گۆرانی بۆ هەوادارەکانیان دەڵێن، کاروان خەباتی، ئۆژین نەوزاد، پێشڕەو هەورامی و حەمە کرماشانین، ئەوان دەڵێن گۆرانی وایان ئامادەکردووە، هەڵمی لێ هەڵدەستێ، ئەوەندە تازەیە، هەرکەس نەچێ، زەرەرێکی گەورە لەخۆی دەدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری