بۆ کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسەکە

بەشێک لە شەقامی سەهۆڵەکە بەربەست کرا

964+

رازاو محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ هەیینی بەشێک لە شەقامی سەهۆڵەکە  بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم بەربەست کرا.

تیمەکانی شارەوانی سلێمانی دەستیان بە بەربەستکردنی بەشێک لە شەقامی سەهۆڵەکە کرد بە ئاراستەی سلێمانی پاڵاس بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم.

بەربەستەکە لە فولکەی سەهۆڵەکەوە دەستپێدەکات تاوەکو تەلاری سالم، شۆفێران دەتوانن لە فولکەی سەهۆڵەکەوە رێگای لاوەکی بەکاربهێنن و دواتر لە پشتی تەلاری سالمەوە بچنەوە سەر شەقامە سەرەکییەکە.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە، بەربەستکردنی شەقامەکە تا کاتێکی نادیارە و پڕۆژەکەش 450 رۆژی پێدەچێت، تێچووەکەشی حەوت ملیار و 800 ملیۆن دینارە.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا