وەزیری پێشمەرگە:

“8758  کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە”

شۆرش قادری

8758  کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە و وەزیریش دەڵێت، مافێکی شایستە و یاسایی خۆیانە.

رۆژی 11ـی ئەم مانگە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی کوردستان پەلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانى سەر بە وەزارەتەکەى راگەیاند و ئەمڕۆ لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لێکردوون و ژمارەکەیانی ئاشکرا کردووە کە 8758 کارمەند و پلەدارن.

وەزیر دەڵێت، “ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن”.

شۆڕش ئیسماعیل هیوای خواستووە، پلەبەرزبوونەوەیان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانیان لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان.