یەکەم سەرۆک کوردیى ئامەد بووە
مەهدى زانا هاوسەرى لەیلا زانا کۆچى دوایى کرد
وریا فەتاح
دواى ململانێ لەگەڵ نەخۆشى، ئەمڕۆ سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دێرینی کورد، مەهدی زانا، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد.
مەهدى زانا، یەکەم کورد بووە کە سەرۆکى شارەوانیى ئامەدى وەرگرتووە و ماوەى ساڵ 16 ساڵى لە زیندانەکان بەڕێ کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا سەرەخۆشی لە خاتوو لەیلا زانا و بنەماڵەکەیان کرد و رایگەیاند: “مەهدی زانا تەمەنێکی درێژ و دەیان ساڵ خەباتی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد تەرخان کرد و قوربانی گەورەی لەو پێناوەدا دا”.
مەهدی زانا لە 20ـی کانوونی یەکەمی 19640 لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە ئامەد لەدایکبووە، لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ساڵی 1977دا، زانا وەک بەربژێرێکی سەربەخۆ خۆی کاندید کرد و توانی بەسەر کاندیدانی پارتە دەسەڵاتدارەکان سەربکەوێت و ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ئامەد.
مەهدی زانا لە ساڵی 1975 لەگەڵ لەیلا زانا هاوسەرگیری کرد. لەو کاتەی مەهدی لە زیندان بوو، لەیلا زانا وەک زمانحاڵی هاوسەرەکەی و دۆزی کورد دەستی بە خەبات کرد و دواتر بووە یەکەم ژنی کورد کە بچێتە پەرلەمانی تورکیا