بەرز بووەتەوە

نرخی نەوت لەسەرووی 91 دۆلارە

توانا نەقی

دوای دەستپێکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر دیسان نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و دو رۆژە نرخی یەک بەرمیل لە 92 دۆلار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 91 دۆلار و 78 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.16٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 84 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 0.06٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی گەرووی هورمزی وەک بەشێک لە خاکی ئەمریکای بڵاوکردەوە و بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندبوو، وڵاتەکەی ستراتیژییەتی سەربازیی خۆی بۆ دۆخێکی “تەواو هێرشبردن” دەگۆڕێت، چونکە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بە جەنگەکە وەستاون.