مامۆستا هاشم كه‌لاری كۆچی دوایی كرد

“100 ساڵ جارێک پیاوێكی وا دێته‌ سه‌ر زه‌وی”

میلاد جه‌لال – گه‌رمیان

هاشم ئیبراهیم حه‌مه‌خان، كه‌ به‌ هاشم کەلاری ناسرابوو، دوای ئەوەی لە شەڕی عێراق – ئێراندا بریندار بوو، ماوەی 45 ساڵ بوو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە سەر جێگه‌ بوو، لە جووڵە کەوتبوو، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بێستون ژاڵەیی، ھاوڕێی مامۆستا ھاشم لەسەر گۆڕەکەیەوە بە 964ى وت،”مامۆستا ھاشم سەبری ئەیوبی ھەبوو، 45 ساڵ و یەک مانگ پێش ئێستا لە شەڕی عێراق و ئێران، فیشەکێک بەر ملی دەکەوێت، لەوکاتەوە لەسەر جێگەیە و تەنیا سەری دەجوڵا”.

“بەو دۆخەشەوە بەردەوام خەریکی قورئانخوێندن بوو، یەک چرکە لەتەمەنی نەبوو بەبێ زیکر و قورئانخوێندن بەڕێی بکات”، بێستون ژاڵەیی وای وت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌سێكی كاسب و خێرخواز و چاكه‌كار بوو، سوودی بۆ ده‌وروبه‌ری زۆر بوو، وتیشی، “پێم وایه‌ 100 ساڵ جارێك پیاوێكی وا دێته‌ سه‌ر زه‌وی”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا