"خەمى هەڵوەرینى قژتان نەبێت"
کۆتایی بە هەڵگرتنی کاغەز هات؛ مەلەفی نەخۆشانی هیوا دەچێتە ناو مۆبایلەکانیان
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
نەخۆشخانەى هیوا کە هیواى نەخۆشانى شێرپەنجەیە، لە هەنگاوێکى نوێدا ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بە ناوەکەی خۆیەوە دروستکردووە، کە کۆتایی بە کێشەی هەڵگرتنی پشکنین و ئەشیعەی نەخۆش دەهێنێت. لە سبەینێوە، تەنیا بە یەک کۆد، تەواوی مێژووی پزیشکیی نەخۆش لە مۆبایلەکەیدا دەبێت، چ بۆ سەردانی پزیشکی ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات.
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە 964ـی وت، “ئامانج لێی ئاسانکارییە تا نەخۆش بە کۆڵێک پشکنینەوە نەچێتە لای دکتۆر”.
تا ئێستا 107 هەزار کۆد و 60 ملیۆن ڕیکۆردی پزیشکی خراونەتە ناو سیستمەکەوە.
ئەپەکە بە زمانەکانی بیانی و شێوەزارەکانی (سۆرانی، کرمانجی، هەورامی) بەردەستە، جگە لە مەلەفی پزیشکی، هۆشیاریی چارەسەریش دەداتە نەخۆش و لە نەخۆشخانە ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ بەکارهێنانی
لەلایەکى ترەوە، نەخۆشخانەکە لەرێى سندوقى شێرپەنجەوە نۆ ئامێرى دابینکردووە کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەى قژى نەخۆشانى شێرپەنجە لە کاتى وەرگرتنى چارەسەر نەوەرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح