لە شاری سلێمانی

یادی 13 ساڵەی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس بەرز راگیرا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد، شێرکۆ بێکەس بوو و لەمڕۆژەدا لە پارکی ئازادی سلێمانی لە تەنیشت دوامەنزڵگەی ئەو شاعیرە، مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی بەڕێوەچوو.

کوڕی ئەو شاعیرە، هەڵۆ شێرکۆ بێکەس بە 964ـی وت: مەراسیمەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم دانانی پەیکەرێکی ئاسنینی شێرکۆ بێکەس و بەشی دووەمیش نمایش و ناساندنی دیوانێکی شیعری.

بە وتەی کوڕەکەی، دیوانەکە ناوی “دیوانی 73″ـە و ئاماژەیە بۆ تەمەنی ئەو شاعیرە کە لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و 73 لەپەڕە و 73 شیعری شێرکۆ بێکەس لەخۆدەگرێت.

پێداچوونەوە: هەژان هادی