"خانووەکە شایەتە"

باپیری ماڵە سوتاوەکەی گوڵاڵە: نەمانتوانی رزگاریان بکەین

ئەحمەد مستەفا

باپیری ئەو منداڵانەی لە رووداوەکەی ناحیەی گوڵاڵە گیانیان لەدەستدا دەڵێ، ئاگر ماڵەکە بەجۆرێک بووە نەیانتوانیوە منداڵەکان لەکاتی خۆیدا رزگار بکەن.

شەوی رابردوو 14.8.2026، لە گەڕەکی وەحدەی گوڵاڵە، بەهۆی تەقینی غازەوە ماڵێك سووتا و دەستبەجێ سێ منداڵیان گیانیان لەدەستدا، دایکیشیان بەسەختی برینداربوو.

دواتر، دایکیان گیانی لەدەستدا و ئێوارەی ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان هاوسەری ژنەکە و باوکی منداڵەکانی دەستگیرکرد.

پۆلیس بەفەڕمی هیچ بڵاوکراوەیەکی نییە، تەنیا ئەوەندە نەبێ دەزانرێ لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی چڕ و وردن لەسەر هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکە بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا