یانەی زاگرۆس لە زەوی و ئاسمانیی هەولێر خەریکی راهێنانن
“خۆشترین یاری پەڕەگلادینگە و هەیە فۆبیای لەگەڵ بەرزایی هەیە”
ئەحمەد شەمزین
یانەی ئاسمانیی زاگرۆس لە هەولێر، خەریکی مەشق و راهێنانن و یاریزان بۆ پاڵەوانیەتییەکانی داهاتوو ئامادەە دەکەن، راهێنەری تیپەکە دەڵێت بەخۆڕایی یاریزان فێرە فڕین دەکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.5.2026 تیمی یانەی ئاسمانی زاگرۆس بۆ یاریی ئاسمانییەکان لە هەولێر خەریکی مەشق و راهێنان بوون.
ڕاهێنەر و یاریزانی یانەکە بەڕێز عەبدولئەحەد بە 964ی راگەیاند، ئامادەن یاریزان بەخۆڕایی فێربکەن و ئێستا مەشق بە هەشت یاریزان دەکەن و بۆ پاڵەوانیەتیی داهاتووی یارییە ئاسمانییەکان ئامادەیان دەکەن، کە بڕیارە مانگی 10 بەڕێوەبچێت.
وتیشی، بڕیار بوو ئەم مانگە پاڵەوانیەتی هەبێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی شەڕی ناوچەکە دواخرا.
سەبارەت بە فڕین و یارییە ئاسمانییەکان، بەڕێز عەبدولئەحمەد دەڵێت، یاریزان دوو سێ مانگی دەوێت تا فێری فڕین دەبێت، ئەمەش پاش مەشق و راهێنانی ئەکادیمی و زانستی و چڕوپڕ.
دەشڵێت، لەسەر کەسە دەوەستێت چەند دەتوانێت مەشقەکان وەربگرێت، چونکە هەیە فۆبیای لەگەڵ بەرزایی هەیە.
“خۆشترین یاریی ئاسمانی پەڕەگلادینگە، هەروەها دەبێت بڵێم کە نیشتنەوە لە ئاسمانەوە بۆ زەوی قورسە”، ئەمە قسەی بەڕێزە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا