964 ئاشکراى دەکات
جارێکى تر مادە رەشەکە لە شارەزوور رژێندرا
964+
بڕوا مەجید- شارەزوور
ماددە رەشەکە بەرۆکی شارەزوور بەرنادات و دیسانەوە لە نزیک زەڕایەن و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە رژێندراوە.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و وێنە و ڤیدیۆی ماددەکەی گرتووە کە تیایدا وەک تێزاب دەردەکەوێت، لە نزیک شەقامى زەڕایەن بۆ دەربەندیخان و لەناو زەوییەکى کشتوکاڵى رژێندراوە.
رێک ساڵێک و 12 رۆژ لەمەوبەر، 964 وەک یەکەم میدیا، رژانى مادە رەشەکەى لە سنوورى شارەزوور بڵاوکردەوە و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە 964 یەکەم میدیایە رژاندنى مادەکە بڵاو دەکاتەوە.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانى ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەى رژانى ئەو مادە رەشە رانەگەیاندووە، ئەگەرچى ساڵى پار فەرمانگەى ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى پارێزگاى سلێمانى گورج هاتنە سەرخەت و هەرزوو مادەکەیان شاردەوە.
وەک ئەوەى بڕوا مەجید پەیامنیرى 964 لە شارەزوور باسى دەکات، مادەکە بۆنێکى ناخۆشى هەیە، لە هەمان کاتدا مەترسیى بۆسەر ژینگەى ناوچەکە دروستکردووە.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح