له هه‌ولێر گردبوونه‌وه
شۆفێرانی ته‌كسی له نرخی عه‌داد ناڕازین
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی شۆفێرانی ته‌كسی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر گردبوونه‌وه، ئه‌وان به‌رامبه‌ر دانانی عه‌داد له ناو ته‌كسییه‌كان، داوا ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێك 750 دینار دیاریی بكرێت، نه‌ك 300 دینار.
بڕیاره له سه‌ری ساڵی نوێیه‌وه عه‌داد بۆ ته‌كسییه‌كان دابنرێ و نرخی هه‌ر كیلۆمه‌ترێك بۆ سه‌رنشینان 300 دینار بێت، به‌ڵام شۆفێرانی ته‌كسی رازی نین.
” كۆسره‌ت جاسم، خاوه‌ن ته‌كسییه و به 964ی وت، ئه‌گه‌ر كیلۆمه‌تری 300 دینار بێت، عه‌داد نابه‌ستم، داوا ده‌كه‌ین بكرێته 750 دینار، چونكه ده‌ریناهێنێت.
وتیشی، دانانی عه‌داد شتێكی باشه، له كۆڵ مامه‌ڵه‌كردن ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت شتێك بكرێت شۆفێر و هاوڵاتییش زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، ئیسماعیل هادی، كه ئه‌ویش شۆفێره، به 964ی وت، “دانانی 300 دینار بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێك زۆر كه‌مه، چونكه به‌نزین گرانه و هه‌فته‌ی جارێك وه‌ریده‌گرن، مهسروفیش گرانه، بۆیه ئه‌گه‌ر به 300 دینار بێت، عه‌داد نابه‌ستم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 750 دینار بێت، یه‌كه‌م كه‌سم عه‌داد ببه‌ستم”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا