بەهۆەوە ئاگر کەوتووەوە

بە درۆن هێرشکرایە سەر دەوروبەری وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئیمارات

ژووری هەواڵ

بە درۆن هێرشکرایە سەر دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی “بەرەکە” لە ئیمارات و بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە مۆلیدەیەکی کارەبا کەوتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەبوزەبی بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی درۆنێکەوە ئاگر لە مۆلیدەیەکی کارەبا لە دەوروبەری وێستگەی وزەی ئەتۆمیی “بەرەکە” لە ناوچەی زەفرە کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردووە و سەرجەم رێکارە خۆپارێزییەکانیان گرتووەتە بەر.

بەپێی راگەیەندراوەکە، رووداوەکە هیچ بریندارێکی لێ نەکەوتووەتەوە و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر سەلامەتیی تیشکدانەوەی وێستگە ئەتۆمییەکە نەبووە.