خراونەتە سەر سیستەمی هەژماری من
کەسوکاری شەهیدانی سەردانی بانکەکان نەکەن و لە ATM کان موچە وەربگرن
فەرهاد حەسەن
کەسوکاری شەهیدان ئاگادر کراونەتەوە کە بۆ وەرگرتنی موچەی ئەمجارەیان سەردانی سەردانی بانکەکان نەکەن و لە ATM کان موچە وەربگرن.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە کە لەمڕۆ سێشەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و هەر ئەمڕۆش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان موجە وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئیدارەی راپەڕین، لیستێکی 458 کەسی لە کەسوکار و وارسی شەهیدانی بڵاوکردووەتەوە، بۆ وەرگرتنی موچەکانیان سەردانی ATM کانی سەربە هەژماری من بکەن.
دەڵێت، رێکارەکانی گواستنەوەی موچەکانیان لەبانکەکانەوە بۆ سیستەمی هەژماری من تەواو بووە، واتا بەهیچ شێوەیەک سەردانی بانکەکان نەکەن، چونکە موچەکانیان لەبانکەکان دابەش ناکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی لە ماوەی سێ رۆژدا موچەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت و رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کۆتایی بەدابەشکردنی دێت.