سێشەممەى داهاتوو

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

وریا فەتاح

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرى ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، رۆژى سێشەممەى داهاتوو 25.8.2026، لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق پشووی فەرمییە.

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە، 25ـی ئابی 2026ـی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد (د.خ)، وەک پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکاندا راگەیاند.

هاوکات، ئەو پشووە سەرجەم پارێزگا و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، چونکە لە رۆژمێری فەرمیی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا راگەیەندراوە.

پێغەمبەرى ئیسلام، ناوی محەمەد كوڕی عەبدوڵای كوڕی عەبدولموتەلیبە له هۆزی (قوڕەیش)ـە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)، له رۆژی دووشەممه له مانگی 12ـی (ربیع الاول) له ساڵی (571) زاینى له شاری مەککە له دایك بوو و 23 ساڵ پێغەمبەرایەتى کرد و لە تەمەنى 63 ساڵیدا لە شارى مەدینە، کۆچى دواى کرد.