خەبات
تەرمى ئەو دوو گەشتیارە دۆزرانەوە کە رۆژى هەینى خنکان
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ تەرمى یەکێک لەو گەشتیارانە دۆزرایەوە کە رۆژى هەینى لە زێى گەورەى سنوورى خەبات خنکابوو، کەمێک لەمەوبەر تەرمى دووەمیش دۆزرایەوە.
رۆژى هەینى رابردوو، دوو گەشتیارى بەنەتەوە عەرەب لە کاتى مەلەکرد لە ئاوى زێى گەورە لە سنوورى قەزاى خەبات، خنکان.
بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر 8:00، تەرمى ئیسماعییل رەعد کە تەمەنى 6 ساڵ بوو، لەلایەن تیمى ژێرئاوى خەبات دۆزرایەوە.
کەمێک لەمەوبەر، بەرگرى شارستانى هەولێر، دۆزینەوەى تەرمى دووەمیشى راگەیان کە هى ئەیوب تارقى تەمەن 18 ساڵ بوو.