"دانوستان بەردەوام بێت"

چین داوای کردنەوەی به‌په‌له‌ی گەرووی هورمز دەکات

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری دەرەوەی چین وانگ بی ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی داوا دەکات بە زووترین کات گەرووی هورمز بکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی چین وتیشی، هانی ئەمریکا و ئێران دەدەین بۆ بەردەوامبوون لە دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

وانگ بی لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکانیدا ئەمڕۆ هەینی وتی، چین داوا دەکات بە زووترین کات گەرووی هورمز بکرێتەوە.

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی چین لە کاتێکدایە لە کاتێکی زووتری ئەمڕۆدا دۆناڵدۆ ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، گەشتەکەی بۆ چین کۆتایی پێهێنا.