رێگاى مەرگ
رێگاى ژاراوە بۆ دەربەند سێ کەسى ترى کوشت
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە دەروازەى ژاراوە روویداوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و بەشى زۆرى رووداوە قورسەکانى هاتوچۆ لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین لەو رێگایە ئەنجام دەدرێن کە بە رێگاى ژاراوە بۆ دەربەند ناسراوە.
25.8.2025، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، لەسەر راسپاردەى سەرۆک وەزیران، رەزامەندیدا بە خەرجکردنى بڕى 32 ملیار و 373 ملیۆن و قسۆرێک، بۆ دروستکردنى پڕۆژەى دروستکردنى دووسایدى ژاراوە بۆ دەربەند.
هەرچەندە ئەوکات964 بەدواچوونى بۆ پڕۆژەکە کردووە و لەگەڵ ئومێد حەمە ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى رێگەوبان و نیشتەجێکردنى راپەڕین قسەى کردووە، وەک ئەوکات باسى کرد،” ئێستا پڕۆژەکە لە تەندەرینە، دەبێت بۆ کۆمپانیایەک دەربچێت”.
ئەوکات ئومێد ئەحمەد وتى، بێنەوبەردەى تەندەرى پڕۆژەکە دوو مانگى دەوێت و لە مانگى 11.2025 دەست بە کارکردن دەکرێت. بەڵام وا ساڵێک تێپەڕیوە و پڕۆژەکە دەستى لێنەدراوە و کەم رۆژیش هەیە رووداوى هاتوچۆى تێدا روونەدات.
رێگاى دەربەند بۆ ژاراوە، رێگایەکى سەرەکیی دانیشتوانى پشدەر و مەرزى کێلێیەن لە دەروازەى ژاراوە تا بازگەى بانوەقەل لە دەربەندى رانیە، یەکسایدە و هى سەردەمى رژێمى پێشووە کە بۆ کاروبارى سەربازى دروستى کردووە.
بێنەوبەردەى ئەو تەندەرینە، بەقسەى ئومێد حەمە دوو مانگێکى دەوێت، بۆیە پێى وایە مانگى 11ـى ئەمساڵ دەست بەجێبەجێکردنى پڕۆژەکە دەکرێت.