وەزیری نوێی دارایی عێراق:
“بەبێ دەستبردن بۆ بژێویی هاوڵاتیان چارەسەری واقیعی بۆ قەیرانی دارایی دەدۆزینەوە”
964+
فەرهاد حەسەن
وەزیری نوێی دارایی عێراق، دوای متمانە وەرگرتنی لەلایەن پەرلەمانەوە لە یەکەمین پەیامیدا کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی دەکات بۆ قەیرانی دارایی بە بێ دەستبردن بۆ بژێویی هاوڵاتیان.
فالح ساری، وەزیری نوێی دارایی لە راگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە وەزارەتی دارایی بە هەموو جیدییەت و بەرپرسیارێتییەکەوە و بە هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت کار بکات؛ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دارایی و ئابووریی واقیعی کە هاوکار بێت لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
دەشڵێت “لەگەڵ پەرۆشیی تەواومان بۆ دەستنەبردن بۆ بژێویی هاوڵاتیان، بە جۆرێک کە سەقامگیریی دارایی بەدی بهێنێت و مافی هەموو عێراقییەکان بپارێزێت”.