ئاسایشی هەولێر:
تۆمەتبارێک خۆی رادەستی پۆلیسی کەسنەزان کرد
964+
کوردستان جەلال
تۆمەتباری ئەو شەڕەی لە هەشتی حەسارۆکی هەولێر روویدا و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستدا، خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەڵێت، لەسەر ئەو رووداوی شەڕکردنەی کە 24ـی ئەم مانگە گەڕەکی هەشتی حەسارۆکان لە شاری هەولێر روویدا و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستدا، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان لە پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.
دەشڵێت، تۆمەتباری رووداوەکە بە ناوی (ف.ج.أ) خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان کرد ئێستا تۆمەتبار لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.