بەرەو 95 دۆلار دێتەوە

نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت دیسان رووی لە دابەزین کردەوە و هەر بەرمیلێک بەرەو 95 دۆلار سەربەرەوخوار بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 26 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 0.61٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 88 دۆلار و 30 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.29٪ دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە پەرەسەندن دایە و دەستپێکردنەوەی پێکدادانی نێوان تاران و واشنتن لە ئانوساتدایە.