شاعیری نێودار لەتیف هەڵمەت _ وێنە: 964
کارەبای سلێمانی
کارەبای ماڵی لەتیف هەڵمەت هەڵکرایەوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت لە پۆستێکی فەیسبووک گلەیی ئەوەی کرد سەرەڕای ئەوەی پارەی کارەبای داوە بەڵام کارەباکەیان بڕیوە کارەبای سلێمانی کێشەکەیان چارەسەر کرد و کارەبەی بۆ گەڕایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24.10.2026 کارەبای ماڵی شاعیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا لەتیف هەڵمەت کوژابوەوە و کوژانەوەکە پەیوەندی بەپسولەی کارەباوە هەبووە و سیستمەکە ناوی هاوبەش ناناسێت و دەیکوژێنێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئاگاداربوونمان راستەوخۆ پەیوەندی بە مامۆستا لەتیفەوە کراو زانیارییەکانی لێوەرگیرا و کارەباکەی بۆ هەڵکرایەوە.
ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی پەیوەندی بە مامۆستاوە کرد و داوای لێبوردنی لێکرد و پێی راگەیاند کە کوژانەوەی کارەبای ماڵەکەی سیستم ئۆتۆماتیکی کوژاندویەتییەوە ئەگەرنا مامۆستا لەتیف سەرمایەیەکی گەورەی کوردستانە و جێگەی شانازیمانە کە هەمیشە خزمەتی بکەین، ئەمە لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە.