گەڕاندنەوەی ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیاوە - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
پێده‌چێت كوردیان تێدا بێت
هه‌شت كۆچبه‌ری بێ سه‌روشوێنی عێراقی له لیبیا دۆزرانه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەحمەد سەحاف، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق لە لیبیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد، باڵیۆزخانەکە بە سەرکەوتوویی هه‌شت کۆچبەریان دۆزیوەتەوە، کە پێشتر بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو لیبیا و بێ سه‌روشوێن بوون.
وتیشی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە تەرابلوس هەماهەنگیمان کردووه بۆ تەواوکردنی گەڕانەوەیان به شێوه‌یه‌كی خۆویستانه و ئێستا له باڵیۆزخانه‌ی عێراقن و پێداویستییان بۆ دابین كراوه.
سه‌حاف باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كۆچبه‌ره‌كان سی مانگه هیچ دهنگوباسێكیان نه‌بووه و په‌یوه‌ندییان پێوه پچڕابوو.
پێشبینی ده‌كرێت كۆچبه‌ری كوردی باشووری كوردستانیش له نێو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا هه‌بن، چونكه له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌رانی كورد له رێگه‌ی لیبیاوه هه‌وڵی گه‌یشتن به ئه‌وروپایان داوه، به‌شێكی زۆریشیان دوای سه‌رنه‌كه‌وتنیان له هه‌وڵه‌كانیان، له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌وه گه‌ڕانه‌وه كوردستان، كه به‌شێكیش له‌وانه تووشی كێشه و گرفت و رفاندن بوون له لایه‌ن چه‌ته و میلیشاكانی ئه‌و وڵاته‌وه.