وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بوشه‌هر له ئێران
به‌رپرسێكی ئێرانی:
ئێران پێشنیارێكی له باره‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئه‌مریكا ناردووه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرپرسێکی باڵای ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگەیاند، تاران لە رێگەی قەتەرەوە پێشنیارێكی له باره‌ی بابه‌تی ئەتۆمی بۆ واشنتۆن ناردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووە: تاران لە رێگەی قەتەرەوە پێشنیاری له باره‌ی ئەتۆمییه‌وه ناردووە و تا واشنتۆن حەوت داواکاریەکەی جێبەجێ نەکات، تاوتوێ ناکرێت.
ئەو بەرپرسە ده‌ڵێت کرد: ئەمریکا تاوتوێی پێشنیاره‌كه‌ی ئێران دەکات.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه له میدیا جیهانییه‌كان باس له ئه‌گه‌ری هێرشی نوێی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كرێت.