هەواڵەکان؛

پەروەردە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی دەوێ و زیرەکی دەستکردیش جێی دەرمانساز دەگرێتەوە

ژووری هەواڵ

قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بۆ گەرمکردنەوەی پۆلەکان پێویستیان بە هەشت ملیۆن لیتر نەوتە و وەزیری پەروەردەش دەڵێت: هەموو هەوڵێكی خۆمان ئەدەین.

******

داروپەردووی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی لە ئێمپایەر نمایش دەکرێت و دەکرێتە مۆنۆمێنت

******

بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە خەڵک سیقەی بە سەیدەلانی نەماوە

******

نەبوونى گاز، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانى کەرکوکى هێنایەوە سەرشەقام و وەک دەڵێن هەر یەکەیان چەندان ملیۆن قەرزى پارەی گازیان لەسەر کەڵەکە بووە و خاوەن مۆلیدەیەکیش دەڵێت: هەر خاوەن مۆلیدەیەک زیاتر لە 50 ملیۆن دینار قەرزارە.