مامەیەکی بەقەناعەت و شکور
بە کرێکاری و حەمماڵی ژیانی شەش منداڵی دابین کردووە
964+
رێباز یونس – هەولێر
ئینسان کە بە قەناعەت و شکور بوو، وەک ئەم مامەیە وایە، ئەوەتی هەیە کرێکاری دەکات و هەر بەوەش ژیانی شەش منداڵی دابین کردووە.
زیاد عەبدولڕەحمان لەناو بازاڕی سەیداوەی هەولێر عارەبانەی پێیە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “25 ساڵە لەم بازاڕە ئیش دەکەم، ئەلحەمدولیلا موحتاجی خوای تەعالام و موحتاجی هیچ مەخلوقێک نیم”.
“تەمەنم 66 ساڵە، شەش منداڵم هەیە، ژنم بۆ هێناون و بەمێردم داون”، مام زیاد وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر نزیکەی 10 ساڵ لە بەغدا کرێکاری کردووە و لەبەر ئەوەی موڵک و خانووی نەبووە، گەڕاوەتەوە و ئێستاش هەر خۆی و خێزانی پێکەوە ماونەتەوە و زۆریش رازییە بە کارەکەی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری