ئەوقافی سلێمانی داوا دەکات

سکاڵا لەو دەستگێڕانە بکەن بەردەم مزگەوتەکان دەگرن

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەوقافی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداریان بکەن لەو دەستگێرانەی بەردەمی مزگەوتەکان دەگرن و رێگای هاتوچۆ دەبڕن تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن.

مامۆستا عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەوان هەماهەنگییان هەیە لەگەڵ قایمقامیەتی سلێمانی بۆیە لەبەردەم هەر مزگەوتێک هەستان کرد عەرەبانە و دەستگێڕ رێگەیان داخستووە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

دەشڵێت، ئەوان نایانەوێت رسقی کەس ببڕن بەڵام دەبێت ئەو کاسبکارانەش حساب بۆ ئەوە بکەن رێگە لە خەڵک و رێبواران نەگرن چونکە جاری وەها بووە رێگە نەبووە جەنازە ببنە ناو مزگەوت.

سەبارەت بە قەرەباڵغی پرسەکان لە بەردەم مزگەوت وتی، دەبێت ئەو مزگەوتانەی پرسەخانەیان تیادایە بەردەمیان فراوان بێت و رێگەی ئۆتۆمبێلی هەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی