"ناردنی قورئانیش قەدەغەیە"
رێگری لە ناردنی کتێب بۆ شارەکانی عێراق دەکرێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە هەفتەی رابردووەوە رێگری لە ناردنی هەموو جۆرە کتێبێک بۆ شارەکانی عێراق دەکرێت و بە خاوەن کتێبخانەکان وتراوە، “قەدەغەیە.”
نافیع خۆشناو کە خاوەنی کتێبخانەیەکە لە هەولێر بە 964ـی وت، “ئەو کۆمپانیایانەی کاری گواستنەوەمان بۆ دەکەن پێیان وتووین، بازگەکان رێگریی دەکەن و دەڵێن، بە هیچ شێوەیەک نابێت کتێب ببرێتە دەرەوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.”
نافیع خۆشناو دەڵێت، “هێشتا هۆکاری قەدەغەکردنە دیار نییە، بەڵام تەنانەت ناردنی قورئانیش قەدەغەیە و ماوەی هەفتەیەکە هیج کتێبێکمان نەناردووە، ئەمەش زیانی لێداوین”.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا