خۆی باسیدەکات

دکتۆرە هاژە 23 ساڵە دەوای دەردی نەخۆشێکە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

یەکێک لە روخسارە دیارەکانی روبەڕوبوونەوەی شێرپەنجە لە سلێمانی 23 ساڵە بووە بە دەوای دەردی نەخۆشێک کە سەردانی دەکات و دەڵێ، توشبوونی بە شێرپەنجە نمرە چوار بوو، وا 10 ساڵیشە پشکننەکانی پاک دەردەچن.

دکتۆرە هاژە عەبدوڵا پزیشکێکی ناسراو و یەکەم ژنە پڕۆفیسۆرە لە بواری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، گرێ لیمفاوییەکان و خوێن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا (کە لە ئابی 2026 پلەی پڕۆفیسۆری بەدەستهێناوە).

ئەو ئەمڕۆ بەشداری چالاکییەکی کرد، کە بۆ ژنە چاکبووەکانی شێرپەنجە لە دەروازە کۆڕنیشی سلێمانی رێکخرابوو، ئەم رۆژە ئەو چالاکییانە زۆر دەبینێرێ و مانگی روبەڕووبونەوەی شێرپەنجەیە، وە رێکخراوەکان داوا دەکەن ژنان شەرم نەکەن و پشکنین بکەن.

دکتۆرە هاژە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، زۆرێک لە هاوسەران هاوکاری ژنەکانیان کە کاتێک تووشی شێرپەنجە دەبن، بەڵام چیرۆکی خەمناکیش هەن، کاتێک دەردەکەوێ ژنەکە توشبووە، پیاوەکەی پێی دەڵێ، تۆ نابێ ئیتر لەم ماڵەدابی و لێی جیادەبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا