بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت لە بن 105 دۆلارەوەیە

توانا نەقی

دوو رۆژە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆش نرخی هەر بەرمیلێکی برێنت لە بن 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەەکرێت و لەچاو دوێنێ ئێوارەدا بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.5.2026 هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش هەربە رێژەی 0.69٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکای رۆژئاوای تێکساس بە 98 دۆلار و 96 سەنت ماڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 0.89٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەسەر دابینکردنی نەوتی جیهانی، هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها وەبەرهێنەران چاوەڕوانی هەر پێشهاتێکن سەبارەت بە هەناردەکردن و کۆگاکردنی نەوتی ئەمریکا.

بەپێی لێدوانەکانی دوێنێی ترەمپ بێت کە باسی لاوازی ئاگربەست و کۆتاییهاتنی دەکرد چاوەڕێ دەکرێت نرخی نەوت زیاتر بەزبێتەوە.