هەنار و کامۆی گەردەلول شتێکییان لە ژێر سەردایە و یادەوەرییەکان دەگێڕنەوە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

دێرین عومەر و کاوان عەزیز، دوو ئەستێرەی دیاری درامای گەردەلول دوای زیاتر لە 20 ساڵ جارێکی تر کۆبوونەتەوە و کورتە فیلمێکیشییان بەدەستەوەیە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆشیان بۆ کردین و وتییان: شتێکی نوێیان لە ژێر سەردایە بەڵام جارێ تەنیا گفتوگۆیان لەسەر کردووە و بابەتەکە بۆ کورتە فیلمێکە و هێشتا هیچ هەنگاوێکی گەورەیان نەناوە و تەنیا قسەیان لەسەر کردووە.

بەشێکی چاوپێکەوتنەکە باسییان لە بیرەوەریە خۆش و کۆمیدییەکانی کاتی وێنەگرتنی “گەردەلول” کرد، بەتایبەت دیمەنەکانی کاتی خواردن و کافتریاکان، وەک خۆیان باسی دەکەن برسییان بووە و بە دڵیانەوە نەنوساوە و بینەریش وایزانیوە تێرییان خواردووە.

پێداچوونەوە : پەری ساڵح