دایکی فێری چنینی کردووە
وێنەی قازی محەمەدی چنیوە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
خوێندکاری زانکۆیە و بە ئۆنڵاینیش کار دەکات، لە منداڵییەوە دایکی فێری ئەو کارەی کردووە، وێنەی قازی محەمەدی چنیوە.
ئەو سۆزدار بەشیرە کە خوێندکاری زانکۆی سۆرانە و قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، “کاری تابلۆکێشان و چنین دەکەم، داهاتی کارەکەم کەمە، بەڵام خولیای خۆمە و حەزم لێیەتی”.
“لە پێنج بۆ شەش ساڵی دایکم فێری کردم، بەڵام ماوەی دوو ساڵە کردوومە بە کارێک بۆ خۆم کە لە ماڵەوەیە و لە رێگەی ئۆنڵاینەوەیە”، سۆزدار وادەڵێت.
سۆزدار وێنەی قازی محەمەدی چنیوە و دەڵێت، “کەسایەتییەکی زۆر گرنگی مێژووی کوردە”.
پێداچوونەوە: کوردستان جەلال